دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی پته‌وكردنی پەیوەندی دامه‌زراوه‌ی یاسادانان و وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزاریییه‌كان ده‌كه‌ن، لەگەڵ جێبه‌جێكردنی پرۆژه ستراتیژی و گه‌شه‌پێدانییەکان له‌چوارچێوه‌ی هه‌ردوو كه‌رتی بنیاتنان و پێشخستنی ئاوه‌دانیدا
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9/5/2022 له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی پێشوازیكرد له ئه‌ندازیار خاتوو نازه‌نین وسو وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێکردن و شاره‌وانییه‌كان و ئه‌شغالی گشتی.
له دیدارێكدا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر بابه‌ت و پرسە هاوبه‌شه گرنگه‌كان له‌سه‌روویانه‌وه، پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان دامه‌زراوه‌ی یاسادانان و وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كان و، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان به‌هاووڵاتیان و بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری و وه‌به‌رهێنانی سه‌رچاوه سروشتی و مرۆییه‌كان بە باشترین شێوە.
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا رۆڵی وه‌زیر و هه‌وڵە به‌رده‌وامەکانی به‌رزنرخاند لەپێناو چاككردنی رێگاوبان و پرده‌كان و خزمه‌تکردنی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق، هه‌روه‌ها ستایشی ئه‌رك وهه‌وڵی وه‌زاره‌ته‌كه و كاركردنی به‌رده‌وامی كادیره‌كانی كرد، هاوکات تەئکیدی لەگرنگی جێبەجێکردنی پرۆژە ستراتیژی و گه‌شه‌پێدانییەکان کردەوە له‌چوارچێوه‌ی هه‌ردوو كه‌رتی بنیاتنان و پێشخستنی ئاوه‌دانی كه پشتیوانی سه‌قامگیری بوژانه‌وه ده‌كات و هه‌لی كار ده‌ره‌خسێنێت، لەگەڵ بەدیهێنانی ڕێژەی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی ئایندە.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
دووشه‌ممه 9 ی مایسی 2022