ئەمینداری گشتی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی هەردوو فەرمانگەی یاسادانان وپەیمانگەی پەرەپێدانی پەڕلەمانی دەکات

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیروان عەبدوڵڵە سیرینی سه‌ر له‌ بەیانی ئەمڕۆ، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد له‌ گه‌ڵ هەردوو فەرمانگەی‌ یاسادانان وپەیمانگەی پەرەپێدانی پەڕلەمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرە گشتیەکانی هەردوو فەرمانگەکەو جێگره‌كانیان و بەڕێزان سەرۆک بەش و کەرتەکان.
کۆبوونەوەکە تەرخانکرا بۆ گفتوگۆکردن لە سەر ئەو لێکۆڵینەوەیەی کەفەرمانگەی یاسادانان پێشکەشی کردبوو لە بابەت کاریگەری یاسایی پڕۆژەیاساکان و ڕەنگدانەوەو ئەنجامەکانی و ئەو شوێنەوارەی کەبەجێی دەهێڵێت لە کاتی بەجێهێنانیدا، وەخوێندنەوەکە قورسایی خستە سەر لێکۆڵینەوەی کاریگەری هەموارکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو وەکو نموونەیەک وە ڕەنگدانەوەی و کاریگەریی لە سەر دەزگاکانی دەوڵەت و کۆمەڵگای عێراقی .

هەروەها لێکۆڵینەۆەکە ڕاوەرگرتنەکانی ڕای ئەوانەی ئەم یاسایە دەیانگرێتەوە گرتە خۆی و فۆڕمی ڕاوەرگرتنی خستە بەردەست کە بریتیە لە چەند پرسیارێک، دابەشکرا بەسەر وەزارتەکان ودەزگاکانی دەوڵەتدا بۆ ڕوونکردنەوەی ڕایان لە بابەت هەموارکردنی یاسای خانەنشینی و گرنگترین تێبینی لە سەری ۆەئەو کێشانەی کە دەرکەوت لە کاتی بەجێهێنانی و کارپێکردنیدا وەگرنگترین پێشنیارو ڕاوەرگرتنیان سەبارەت بەوە.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا ئەمینداری گشتی گرنگی بابەتی ئامادەکردنی خوێندنەوەو توێژینەوە سەبارەت بە پڕۆژەکانی یاساکەو ئاشکراکرد پێش دانانی وەڕەچاوکردنی کاریگەری یاساکەو ڕەنگدانەوەی وە ئەو کەرتانەی دەیانگرێتەوە، جەختی کردەوە لە سەر بوونی جۆرەها لە پڕۆژەکانی یاساکان پێویستیان هەیە بە ئامادەکردنی لێکۆڵینەوەو توێژینەوە سەبارەت بەوان وەکو یاسای دابینکردنی کۆمەڵایەتی و تاوانەکانی هەواڵ زانین و یاسای هۆشبەری، داوایکرد بە بڵاوکردنەوەی ئەم لکۆڵینەوانەو توێژینەوانەی پەیوەندن بە پڕۆژە یاساکان بە سەر خاتوونان و بەڕێزانی پەڕلەمانتاران و لیژنە پەیوەندیدارەکاندا بۆ ‌ئاگادارییان و زانینی یەکایەتیەکانی پڕۆژە یاساکان و پاش دانانیشیان .

لەمیانی کۆبوونەوەکەدا ئەمینداری گشتی پەیوەنیەکی تەلەفوونی کرد لە گەڵ سەرۆکی دەستەی خانەنشینان و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی یاسایی لە دەستەکەدا بۆ میوانداریکردنیان لە ئەنجومەنی نوێنەراندا بۆ ئاگاداربوونیان لەو خوێندنەوەیەی کە فەرمانگەی یاسادانانی پەڕلەمانی ئامادەیکردووە لە بابەت هەموارکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو و گفتوگۆکردن لە سەر ئەنجامەکانی و ڕەنگدانەوەکانی لە سەردەزگاکانی دەوڵەت و ئەوانەی یاساکە دەیانگرێتەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران
دووشەممە٩/٥/٢٠٢٢