ئەمینداری گشتى ئەنجومەنی نوێنەران پیشوازی لە باڵیۆزی ئیتالی دەکات

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیروان عەبدوڵڵە سیرینی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتالیا لە بەغدا کرد، بەڕێز ماوریتسیو کریکاتی.

پاش گۆڕینەوەی وشەکانی بە خێرهاتن، هەردوولا گفتوگۆیان کرد لە سەر ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندیە دوولاییەکان لە نیوان هەردوو وڵاتی دۆستدا لە بواری پەڕلەمانی و گۆڕینەوەی ئەزموونەکان، سەرەڕای بابەتەکانی بە بیابانبوون و گۆڕانکاریەکانی کەشوهەواو و شکاییبوون و کەمبوونەوەی سەرچاوە ئاویەکان کە عێراق ئێستا پیایدا تێدەپەڕێت، هەروەها گفتوگۆ لە سەر هاوکاریکردن لە بواری گەشتوگوزاری و ئاسەواریدا بە تایبەتی لە پارێزگاکانی خواروودا.

ئەمینداری گشتی باسێکی پێشکەشکرد لە بابەت بزووتنەوەکان کە ئێستا هەیە لە شەقامی سیاسی عێراقیدا وە گرنگترین گۆڕانکاریەکان کە ڕوودەدات و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی سەرۆکایەتیەکانی دیکە.

ئەمینداری گشتی لە گەڵ باڵیۆزی ئیتالیدا گەشتێکی کرد لە شوێنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و تەماشاکردنی هەندێک لە ئەنتیکەکان و تابلۆ هونەرییە بە نرخەکان کە نمایشکراون لە سەر دیوارەکانی ئەم شوێنانە.

لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەدا باڵیۆزی بەختەوەر سوپاس و پێزانینی پێشکەشکرد بە ئەمینداری گشتی بۆ ئەو پێشوازیە جوانەی و بەخشندەیی میوانداریە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران

سێشەممە١٠/٥/٢٠٢٢