ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دانەیەک لەپەرتۆکی (ڕازۆرییەک لەهەڵبژاردەیی و   دیموکراسی، لێکنزیکبوونەوەیەک لەبیرۆکەی لێبراڵیی ڕۆژئاوای هاوچەرخ) لە توێژینەوەر دکتۆر ئەمجەد ئەلهەزال وەردەگرێت

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتورسیروان عەبدوڵڵە سیرینی ئەمڕۆ بەیانی لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازی کرد لە توێژەرو بڵاوکەرەوە دکتۆر ئەمجەد حامد ئەلهەزال، کە دانەیەک لە پەرتۆکە نوێیەکەی (ڕازۆرییەکی هەڵبژاردەیی و دیموکراسی، نزیکبوونەوەیەک لە بیرۆکەی لێبرالی ڕۆژئاوایی هاوچەرخدا).

ئەمینداری گشتی ستایشی هەوڵە جیاوازەکانی کرد کە توێژەر پێی هەڵدەستێت لە دەرکردنی دانانەکان وپەرتۆک وخوێندنەوەو توێژینەوە بە نرخەکان ئەوەی کە دەتوانێت پەرتۆکخانەکان و زانکۆکان و ناوەندە توێژینەرەکان و زانستیەکان زەنگین بکات، داواخوازبوو بۆ سەرکەوتنی لە  پڕۆژە توێژەرەکانی داهاتوویدا لە فەرمانگەی یاسادانانی پەڕلەمانیدا.

لە لای خۆیەوە توێژەر دکتۆرئەمجەد ئەلهەزال سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەمینداری گشتی بۆ گرنگی پێدان و پاڵپشتی وهاندانی نووسەران و توێژەران لە کارمەندەکانی ئەنجومەنی نوێنەران وە بەدواداچوونی هەمیشەیی و بە شێوەیەکی بەردەوام بۆ پێویستییەکانیان و داواکاریەکانیان بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵایان، ئەوەی کە دەبێتە هاندەریان بۆ پێشکەشکردنی پتر بەخشندەکاریی.

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران

سێشەممە ١٠/٥/٢٠٢٢