دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی عێراق بۆ زانسته سیاسییه‌كان تاوتوێی پشتیوانی هه‌وڵه‌كان بۆ راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وه‌كان و تێپه‌ڕاندنی كێشه‌و ناكۆكییه سیاسییه‌كان ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18/1/2023 له‌نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌به‌غداد، پێشوازیكرد له شاندێكی كۆمه‌ڵه‌ی عێراق بۆ زانسته سیاسییه‌كان كه‌پێكهاتبوو له به‌ڕێزان ( دكتۆر عومه‌ر جومعه عومران سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه ، دكتۆر جه‌واد كازم گه‌تان راوێژكاری سیاسی له ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌كه ، دكتۆر ئوسامه مورته‌زا باقر ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌كه ) .
له‌سه‌ره‌تای دیدارەكەدا، كار‌و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان خسته ڕوو، هه‌روه‌ها ۆركشۆپه‌كانی راهێنان و خوێندنیان له‌بواری پسپۆڕی زانسته سیاسییه‌كان و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كاروباری ده‌ره‌وه خسته‌به‌رباس.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌چوارچێوه‌ی وته‌كانیدا، جه‌ختیكرده‌وه له‌گرنگی پێشكه‌شكردنی پشتیوانی و پشتگیری لایه‌نه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی، بۆ هه‌وڵ و ئه‌ركه‌كانی راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌و به‌دیدگایەکی پاكی نیشتمانیانەو، دروستكردنی پردی هاوكاری بۆ تێپه‌ڕاندنی كێشه و ناكۆكییه سیاسییه‌كان و، سه‌رله‌نوێ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی متمانه‌ی هاووڵاتیان.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
چوارشه‌ممه 18 ی كانوونی دووه‌می 2023