دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدولڵا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ تۆڕی‌ میدیای‌ عێراق تاوتوێی‌ رێگه‌چاره‌کانی‌ باشتركردنی‌ كاری‌ تۆڕه‌كه‌ ده‌كات، بەجۆرێک ببێتەمایەی بەهێزکردنی رۆڵی‌ راگه‌یاندن و ئاراسته‌کردنی بەرەو گوتارێکی نیشتمانیانەو ڕێکردن لەگەڵ پێشهات و روداوه‌كان 

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18/1/2023 له‌نوسینگه‌ی‌ فه‌رمی‌ خۆی‌ له‌به‌غداد، پێشوازیكرد له‌دكتۆر نه‌بیل جاسم سه‌رۆكی‌ تۆڕی‌ میدیای‌ عێراق و شاندی‌ یاوه‌ری‌ له‌كادیرانی‌ هونه‌ری‌ و كارگێڕی‌ تۆڕه‌كه‌.

له‌میانی‌ دیدارێكدا، گفتوگۆ و تاوتوێی‌ ئه‌و بابه‌ت و پرسانه‌ كرا كه‌په‌یوه‌ست بوون به‌رێگه‌ چاره‌کانی باشترکردنی كاری‌ تۆڕه‌كه‌، بەجۆرێک ببێتەمایەی بەهێزکردنی رۆڵی‌ راگه‌یاندن و ئاراسته‌کردنی بەرەو گوتارێکی نیشتمانیانەی گشتگر، له‌رێی‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ په‌خش و گواستنه‌وه‌و ڕێکردن لەگەڵ ڕوداو و پێشهاته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ پیشه‌ییانه‌ .

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق
چوارشه‌ممه‌ 18 ی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ 2023