لیژنەی مافی مرۆڤ بۆ پێداچوونەوە بە دۆخی زیندانیان سەردانی زیندانی تاجی دەکات

لیژنەی مافی مرۆڤ لەگەڵ شاندێک کە پێکهاتبوون لە پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی لیژنەکەو دکتۆر وەحدە جومەیلی جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەو پەرلەمانتار حوسێن عەلی مەردان، ڕۆژی چوارشەممە سەردانی زیندانی تاجی کرد بۆ پێداچوونەوە بەڕەوشی زیندانیان و ئەو پێشێلکاریانەی کەڕویداوە.

شاندی‌ لیژنه‌ لەگەڵ بەڕێوبەری زیندانی تاجی و کارمەندانی ئاسایشی‌ پاراستنی زیندانەکە کۆبووەوە.

پەرلەمانتار ساڵحی ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی سەردانەکە زانینی ڕاستییەکان و خستنەڕووی هەموو ئەو کێشانەیە کە هەیە بۆ گەیشتن بە ڕاستییەکان و چارەسەرکردنیان، ئاماژەشی بە هەوڵەکانی لیژنەی مافی مرۆڤ کرد بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکانی لە ئاراستەکردنی ئاستەنگەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێکردندا بۆ سەرخستنی واقیعی مافی مرۆڤ لە عێراقدا.

هەروەها پەرلەمانتار وەحدە جومەیلی جەختی لەسەر پێویستی کارکردن لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای چاکسازی له‌ فەرمانبەران و فەرمانگەی چاکسازی کردەوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی چاکسازی.

لای خۆیەوە ئەندامی لیژنەکە حوسێن عەلی مەردان داوایکرد کە دەسەڵاتدارانی ئاسایش لەگەڵ ئیدارەی زیندانەوە یەک بگرن بۆ زیادکردنی ئاسایشی زیندان وخۆ لادان لەهەر پێشێلکارییەک .

لە کۆتایی سەردانەکەیدا لیژنەی پەرلەمان جەختی لەسەر بەدواداچوونی ئەو کێشانە کردەوە کە بەرزکراوەتەوەو گەیاندنیان بە وەزیری داد لە نزیکترین میوانداریدا بۆ بینینی ئەنجامەکانی سەردانی زیندانەکەو پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەن.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٨ / ١ / ٢٠٢٣