دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییه تیرۆریستییه ده‌كات كه كرایه سه‌ر پۆلیسی فریاكه‌وتن له‌كه‌ركوك، داوای سەرلەنوێ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی دۆسییه‌ی ئه‌منی و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویستیش دەکات بۆ چاره‌سه‌ركردنی پێشێلكارییه‌كان
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا زۆربه‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییه تیرۆریستییه دەکات کرایە سه‌ر فه‌وجی سێی پۆلیسی فریاكه‌وتن له‌پارێزگای كه‌ركوك و، بەهۆیەوە موقه‌ده‌م (نه‌وزاد حسێن عه‌لی و پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌ی به‌ناوی محه‌ممه‌د پاشا حسێن ) تیرۆركران، کە شه‌وی رابردوو له‌كاتی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان له جه‌به‌ل بۆر روبه‌ڕوی ته‌قه‌یه‌كی زۆر بونەوە له‌لایه‌ن گروپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه.
هاوكات به‌ڕێزی داوای له‌فه‌رمانده ئه‌منی و سه‌ربازییه باڵاكان و ئیداره‌ی پارێزگاكه كرد، بەپێویستی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی دۆسییه‌ی ئه‌منی و، گرتنەبەری هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست بۆ چاره‌سه‌ركردنی پێشێلكاری و بۆشاییه‌كان و، ڕاوەدونانی شانه تیرۆریستییه نوستووه‌كان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی پارێزگاكه.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆشی بۆ خانه‌واده‌و کەسوکاری هه‌ردوو شه‌هیده‌كه ده‌ربڕی.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
چوارشه‌ممه 18 ی كانوونی دووه‌می 2023