دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مریكا تاوتوێی کۆمەڵێک دۆسییه و پرسی گرنگ دەکات لەگەڵ رێگه‌چاره‌ی پته‌وكردنی هاوكاری له‌سه‌ربنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30/11/2022 جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی له‌به‌غداد، پێشوازیكرد له خاتوو ئه‌لینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئه‌مریكا لەعێراق .
له‌میانی دیدارێكدا تاوتوێ و گفتوگۆ له‌بارەی کۆمەڵێک دۆسییه و پرسی گرنگ و بابه‌ته‌كانی جێی بایه‌خی هاوبه‌شی هه‌ردوولا كرا، دكتۆر شاخه‌وان عەبدوڵا داوای‌کرد بایەخ بدرێت به‌پته‌وكردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ربنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و، به‌رده‌وامیدان به پشتیوانیکردنی هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بتوانێت قه‌یرانه‌كان تێپه‌ڕێنێت و به‌ره‌نگاری ئاستەنگەکان ببێته‌وه‌و، كاربكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و، خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌هاوڵاتیانی بكات له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
چوارشه‌ممه 30 ی تشرینی دووه‌می 2022