لەمیانی دیداری لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی دەوڵەت.. مەندەلاوی: گەیشتن بە لێهاتوویی لە یاسادانان پێویستی بەهاوكاری راستەوخۆی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و ئەنجومەنی دەوڵەت هەیە

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی چوارشەممە 30 تشرینی دووەمی 2022 لەنوسینگەكەی، پێشوازیكرد لە بەرێز كەریم خەمیس خەسباك جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی دەوڵەت رێگەپێدراو بە دەسەڵاتەكانی سەرۆك و، شاندێكی یاوەری.

مەندەلاوی ئاماژەی بەوەكرد، گەیشتن بە لیهاتوویی لە یاسادانان پێویستی بەهاوكاری راستەوخۆی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و ئەنجومەنی دەوڵەت هەیەو، ئەم خولەی ئێستای پەرلەمان بەلایەوە گرنگە یاساكان بخاتە بەرچاوی شارەزایانی ئەنجومەنی دەوڵەت بۆ سود وەرگرتن لەبۆچونەكانیان.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٢/١١/٣٠