جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ باڵیۆزی كوه‌یت له عێراق كۆده‌بێته‌وه
په‌رله‌مانتار شه‌علان ئه‌لكره‌ییم سه‌رۆكی لیژنه‌ی دۆستایه‌تی عێراق – كه‌نداو جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌ب چاویكه‌وت به به‌ڕێز تاریق عه‌بدوڵا ئه‌لفه‌ره‌ج بالیۆزی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت له‌به‌غداد .
جێگری سه‌رۆك له‌سه‌ره‌تای دیدارێكدا به‌خێرهاتنی باڵیۆزی كوه‌یتی كرد له‌وڵاتی دووه‌میدا ، دوای ده‌ستبه‌كاربوونی و ، هیوای خواست سه‌ركه‌وتووبێت له‌ئه‌رك و كاره نوێیه‌كه‌یدا له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان كه‌هه‌ردوو وڵاتی برا كۆده‌كاته‌وه .
هه‌ردوولا باسیان له كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی برا كرد وجه‌ختیشیان له‌پێویستی چالاككردنی كاری لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و برایه‌تی ودۆستایه‌تی كه‌نداو نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه
لای خۆیه‌وه جه‌نابی باڵیۆز باسی دۆسییه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی كرد كه‌به‌هۆی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانه‌وه بوو له‌عێراق كه‌تایبه‌ته به‌پرۆژه‌كانی ژێرخانی ئابووری كه‌له‌كۆنگره‌ی كوه‌یتی نێوده‌وڵه‌تی رێككه‌وتون له‌سه‌ری بۆ دوباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
29 ی تشرینی دووه‌می 2022