دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌میانی پێشوازیكردنی له‌بریكاری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ، ته‌ئكیدده‌كات سه‌ره‌ڕای كێشه‌ی سیاسییەکان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وامه لەکار و ئه‌ركی یاسادانان وچاودێریكردن
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌به‌غدا پێشوازیكرد له‌خاتوو ئه‌لیس وێریمۆ ندێریتۆ بریكاری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و راوێژكاری تایبه‌ته به‌ڕێگەگرتن لە كۆمه‌ڵكوژی.
له‌میانی دیدارێكدا تاووتوێی ئه‌وپرس وبابه‌تانه كرا كه‌په‌یوه‌ستن به پته‌وكردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان دامه‌زراوه‌ی یاسادانان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه و پشتیوانی له‌گه‌لی عێراق، هەروەها تواناداركردني له‌پێناو پته‌وكردنی سه‌قامگیری و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئاسته‌نگ و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان .
دکتۆر شاخەوان عه‌بدوڵا له‌میانی وته‌كانیدا ته‌ئكیدیكرد كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ره‌ڕای بوونی كێشه‌ی سیاسی به‌رده‌وامه له‌ئه‌رك و كاری یاسادانان و چاودێریكردنی و پێكهێنانی لیژنه‌كانی.
له‌لایه‌كی تره‌وه له‌گه‌ڵ خاتو نیدێرتۆ باسی ئه‌رك وكاره‌كانی ئۆفیسه‌كه‌ی له‌عێراق كرد به تایبه‌تی پرسی ڕێگەگرتن لە كۆمه‌ڵكوژی و رێكاره یاساییه تونده‌كانی په‌یوه‌ست به قه‌ده‌غه‌كردنی وتاری رق وكینه وبەداخەوە گەلی کوردستانیش لەسەردەستی ڕژێمی لەناوچوو ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی بۆوە لەشاڵاوی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنفال و بۆردومانی کیمیاوی تا گەیشتە ئەوەی زیانی بەکەسوکارمان گەیاند لەباشور لەلایەکی ترەوە تاوانی گۆڕەبەکۆمەڵەکانیش ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەن داوای‌کرد سوود له پشتیوانی و راوێژەکانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وەربگیرێت بۆ سه‌قامگیری ئه‌منی به‌ده‌ركردنی ئه‌و یاسایانه‌ی ڕق وكینه بەتاوان دەناسێنێت، هەروەوها بڵاوكردنه‌وه‌ی چەمکەکانی لێبورده‌یی و پێكه‌وژیانی ئاشتییانه و رێزگرتن له‌ئایین و بیروباوه‌رەکان و پته‌وكردنی ته‌ونی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌ل.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
چوارشه‌ممه 18 ی ئایار ی 2022