سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی کرد لەبەرێز ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات کرا بەوجۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەش دەکات، بەرێزیان ئاماژەی بە هەوڵەکانی باڵیۆزی ئەمریکا کرد لە ماوەی کارکردنی لە عێراق لەو بوارەدا و هیوای سەرکەوتنی بۆخواست لە ئەرکی داهاتووی.
لای خۆیەوە بەرێز تۆلەر سوپاسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد و تەئکیدی کردەوە لەسەر بەردەوامی پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق لەسەرجەم بوارەکان بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
18 ئایار 2022