لیژنەی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن گەنگەشەی ئەو بابەتانە دەكات كە لە خشتەی كاردا هاتوون و لە داهاتوودا كاری لەسەر دەكەن

ڕۆژی چوارشەممە ڕێككەوتی 18/5/2022 لیژنەی ڕۆشنبیری كۆبوونەوەی خۆی گرێدا، بۆ گەنگەشەی كارەكانی داهاتووی.
سەرۆكی تەمەنی لیژنە بەڕێز فارووق حەنا جەختیكردەوە لەوەی كە لیژنەكە گۆڕەپانێكی كاری فراوان و گرنگی لەبەردەمدایە، ئەو ئەركەی لە سەرشانمانە گەلێك مەزنە، پێویستە بیپارێزین وئامادەكاری و كاری تایبەتی بۆ بكەین، ڕوونی كردەوە كە لیژنەكە بەدواداچوون دەكات بۆ هۆكارەكانی ڕاگەیاندن و هەرچییەك لەوێوە بڵاو دەكرێتەوە. لەبەر ئەوەی لەبەرامبەر گەلدا بەرپرسیارین لە هەر شتێك تیایدا پەخش بكرێت.
هەرلە كۆبوونەوەكەدا بەڕێز سەمیعە غلاب جێگری یەكەمی سەرۆكی لیژنەكە ئەو پڕۆژەیاسایانەی كە لە خولی پێشووەوە ماوەتەوە و تایبەتە بە لیژنەكە خستیەڕوو بۆ گەنگەشەكردن و تەواوكردنیان بەمەستی ناردنیان بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەن تاوەكو بخرێنە خشتەكانی كاردنەوە.
هەروەك لیژنەكە جەختی كردەوە لە بەدواداچوونی چڕ و پڕ بۆ تەواوی لایەنەكان و ئەو دامودەزگایانەی كە ئەو سەرپەرشتیان دەكات، لە پێناو هەستانەوە بە كەتوارەكەیەوە، وە سەرپەرشتی كردنی تەواوی هەنگاوەكان بە گوێرەی یاسا و پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن