دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی دیاله ده‌كات و، جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی هه‌وڵ و ڕێكاره‌كان ده‌كاته‌وه بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئاسته‌نگ و كه‌موكورتییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و به‌رقه‌راركردنی ئاسایش
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 21/7/2022 له‌هۆڵی ده‌ستووری په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی په‌رله‌مانیی تایبه‌ت بە به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئه‌منی پارێزگه‌ی دیاله‌ی كرد ، به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه و ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان به‌میوانداری فه‌رمانده ئه‌منییه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ناوخۆ و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیاله.
له‌میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس و گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆسیەی ئه‌منی کراو، وردەکاری بارودۆخی ئێستای پارێزگای دیاله خرایەڕوو، هاوكات باسی پێشێلكارییه‌كانی ئه‌م دواییانه و ده‌ستنیشانكردنی كه‌م وكورتییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان کرا، لەگەڵ تواناداركردنی هێزه سه‌ربازییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌كان و، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی هه‌واڵگری و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان یه‌كه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامبێت بۆ توندوتۆڵكردنی ئاسایش و به‌رقه‌راربوونی سه‌قامگیری له‌پارێزگاكه‌دا .
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌میانی وته‌كانیدا ته‌ئكیدیكرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاری لیژنه تایبه‌ته‌كه به‌رده‌وامه و زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه ده‌رباره‌ی دۆسیەی ئه‌منی و هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌یدانیی له‌سه‌ر بارودۆخی گشتی پارێزگای دیاله ئه‌نجامده‌دات، جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبوونی هه‌وڵ و ڕێكاره سه‌ربازییه‌كان بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئاسته‌نگه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌و هێزانه ده‌بێته‌وه كه ناوچەکەیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و، پشتیوانیش له‌هه‌موو هه‌وڵێك بكرێت بۆ سه‌قامگیری ئاسایش و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان.
ئاماژه‌شیدا بەوەی پارێزگای دیاله یه‌كێكه له‌گرنگترین پارێزگه‌كان له‌رووی روبه‌رو سنوری له‌گه‌ڵ ئێرانی دراوسێ و پارێزگه‌كانی تر‌و ، ئه‌مه‌ش بۆ به‌رقه‌راربوونی سه‌قامگیری پێویستی به كاری به‌رده‌وام و زیاتر هه‌یه.
لای خۆیانه‌وه، ئه‌ندامانی لیژنه‌كه تێبینییه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پێشێلكارییه‌كان خستنه‌ڕوو لەگەڵ ده‌ستنیشانکردنی كه‌موكورتییه‌كانیان، وێڕای ئه‌و بابه‌تە گرنگانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌لایه‌نه ئه‌منییه‌كان و ئه‌وكێشانه‌ی رووبه‌ڕووی رۆڵه‌كانی پارێزگه‌كه ده‌بنه‌وه.
هاوكات به‌ڕێزی گوێبیستی روونكردنه‌وه‌یه‌كی ووردی فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان بوو له‌گه‌ڵ هه‌وڵ و قوربانیدانی گه‌وره‌یان له‌پێناو به‌رقه‌رارکردنی ئاسایش له‌سه‌رجه‌م ناوچه و لادێكانی سه‌ربه پارێزگه‌ی دیاله، لەپێناو ئاسایکردنەوەی ژیان تیایاندا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
پێنجشه‌ممه 21 ی ته‌مموزی 2022