لیژنەی ڕۆشنبیری داوادەكات لە نەتەوەیەكگرتووەكان سكاڵا دژ بەودەوڵەتە دراوسێیانە تۆمار بكرێت كە سەرچاوەی ئاوی عێراق پێكدەهێنن

ڕۆژی پێنج شەممە 21/7/2022 لیژنەی ڕۆشنبیری، گەشتوگوزار و شوێنەوار و ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوایكرد كە بەشێوەیەكی فەرمی، لە ڕێگەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارەوە سكاڵا پێشكەشی نەتەوەیەكگرتووەكان بكرێت دژ بەو دەوڵەتە دراوسێیانەی كە دەستیان بەسەر سەرچاوە ئاوییەكانی عێراقەوە گرتووە.

لە میانەی ئەو كۆبوونەوە هاوبەشەی كە لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوەكان گرێی دابوو، بۆ ژمارەیەك لە لیژنە پەیوەندیدارەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دكتۆرە سەمیعە غلاب جێگری یەكەمی سەرۆكی لیژنەكە، بە نوێنەرایەتی لیژنەكە، ئەوەی دووپات كردەوە كە پێویستە ئەم پرسە ڕەهەندی نێودەوڵەتی وەربگرێت، بەتایبەتی ئەو زۆنگاوانەی كە دەكەونە لیستی گەڵاڵەی میراتی جیهانی (ساڵی 2016) ەوە، بە دەست كەمئاوەییەكی لەڕادەبەدەرەوە دەناڵێنن و پێویستە ببوژێنەوە.
هەروەها غەلاب ئەوەشی ڕوونكردەوە، لە چوارچێوەی ئەو تایبەتمەندی و پەیوەندییبوونەی كە هەیەتی، دەشێت لیژنەكە میوانداری بەڕێز وەزیری ڕۆشنبیری بكات تایبەت بەو پرسە.
بەڕێز سەمیعە غەلاب ئەوەشی ئاشكرا كرد كە، كۆبوونەوەكە ژمارەیەك ڕاسپاردەی لەخۆ گرتبوو كە دەتوانێت ئاستی ئاو بەرزبكاتەوە بە پێی یاسا بەركارەكانی ئەو دەوڵەتانەی خاوەن كەناراوەكانن، سەرەڕای ئەوەش داوای كرد كە هەوڵەكان لە هەموو پۆست و پلە و پێگەكاندا چڕ بكرێنەوە، لەلایەن ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، ڕاگەیانكاران و چالاكوانان، هەروەها بانگهێشتی باڵوێزی وڵاتانی دراوسێ‌ بكرێت، یاداشتنامەی ناڕەزاییان پێشكەش بكرێت، بەهۆی گرتنەوەی ئاو و دروستكردنی بەنداوەوە .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن