سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆکی دیوانی وەقفی سونە دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی کرد لە شێخ عەبد خالق عەزاوی سەرۆکی دیوانی وەقفی سونە.
لە میانی دیدارەکە تاوتوێی چەند پرسێکی تایبەت بە کار و ئەرکی وەقف کرا، و جەختکرایەوە لەسەر ڕۆڵی دامەزراوە دینییەکان لە ریشەکێش کردنی دیاردە نامۆکان و پاراستنی کۆمەڵگە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
21 تەموز 2022