دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی مادده‌ی 140ی په‌رله‌مانیی ده‌كات و، جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی كاری لیژنه‌كه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافەكان ده‌كات بۆ خاوه‌نه‌كانی لەسه‌رجه‌م پێكهاته‌و ناوچه‌كان
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی مادده‌ی 140ی په‌رله‌مانی كرد، كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/10/2023، له‌هۆڵی ده‌ستووریی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، بۆ تاوتوێكردنی كۆمه‌ڵێك پرسی تایبه‌ت به‌كاره‌كانی لیژنه‌كه.
لیژنه‌كه میوانداری كۆمه‌ڵێك راگوێزراوی زۆره‌ملێ و ده‌ربه‌ده‌ری خه‌ڵكی شه‌نگالی كردبوو, كه ئه‌حكامه‌كانی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور ده‌یانگرێته‌وه, پاشان گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوی تایبه‌ت به كه‌ركوك و بڕیاری روخاندنی خانوه‌كانی ناوچه‌ی تسعین له پارێزگاكه كرا، هه‌روه‌ها راگرتنی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌ی مادده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه‌و ، وێڕای به‌دوادداچوون بۆ ته‌رخانه داراییه‌كانی ناویاسای بودجه و گه‌یاندنی بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی شایسته‌ن.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا, له‌میانی وته‌كانیدا جه‌ختیكرد له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی كاری لیژنه‌كه‌و به‌دواداچون بۆ كاری لیژنه‌ی حكومی مادده‌ی 140و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كان بۆ خاوه‌نه‌كانی له‌هه‌ر پێكهاته‌و ناوچه‌یه‌ك بن و، خستنەڕووی پێشنیازه‌كان و كه‌یسه هاوشێوه‌كانی له كارنامه‌ی لیژنه‌كه له‌كۆبونه‌وه‌كانی ئاینده‌دا.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوایكرد, لیژنه‌یه‌كی بچوككراوه پێكبهێنرێت بۆ به‌دواداچوونی دابه‌شكردنی ته‌رخانی دارایی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووان و ئه‌وانه‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور ده‌یانگرێته‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
دووشه‌ممه 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2023