سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی دەکات
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە، پێشوازی کرد لە بەرێز ئەحمەد ئەبو غەیت ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی و شاندی یاوەری.
لە میانی دیدارەکە تاوتوێی بارودۆخی کەرتی غەززە و هەوڵەکان بۆ هێورکردنەوە و بەرگرتن لە توندبوونی زیاتر کرا لەگەڵ گرنگی کردنەوەی رێرەوی گەیاندنی هاوکاری مرۆیی و پاراستنی هاوڵاتیانی سڤیل و رۆڵی کۆمکاری عەرەبی لەوبارەیەوە، بەرێزیان جەختی کردەوە لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی فەرمی و جەماوەری عێراق لە پێکهێنانی دەڵەتی سەربەخۆی فەلەستن کە پایتەختەکەی قودس بێت.
هەر لە دیدارەکە گفتوگۆ کرا سەبارەت بە داوای بەرێزیان بۆ کۆبوونەی نائاسایی سی و پێنج هەمینی یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی لە بەغدا سەبارەت بە بارودۆخی کەرتی غەززە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەران
16 تشرینی یەکەم 2023