جێگری یەكەم سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی فراوان دەكات بۆ پشتیوانی لە دەستپێشخەری نیشتمانی بۆ كەمكردنەوەی بەهەواداچووەكان بە ئامادەبونی وەزیرەكان و پارێزگارەكان و پسپۆڕەكان

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, رۆژی دووشەممە, سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی دووەمی راگۆڕینەوە كرد, لە ژێر ناونشیانی ( پرۆژەكانی دارستانی شارستانی و بەدارستانكردنی بەردەوام), كە فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكان و دیراساتی پەرلەمان رێكیخست, بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە سەرۆكی لیژنە پەرلەمانیەكان و پەرلەمانتاران و وەزیرانی (سەرچاوە ئاوییەكان و نەوت) و ژمارەیەك لە پارێزگارەكان و بریكاری وەزارەتەكان و بەرپرسە پەیوەندارەكان, لەگەڵ تیمی دەستپێشخەری نیشتمانی بۆ وزەی بەردەوام و كەمكردنەوە بەهەواداچون و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و پسپۆڕان و لێكۆڵەرەوەكان.
مەندەلاوی, جەختیكرد ئەنجومەنی نوێنەران, پشتیوانی سەرجەم ئەو دەستپێشخەرییانە دەكات, كە دەچنە خزمەتی پێشكەوتنی وڵات و بەدیهێنانی بەرژوەندی هاوڵاتیان و, بەردەوامە لە پشتیوانیكردنی دەستپێشخەری نیشتمانی, بۆ كەمكردنەوەی بەهەواداچووەكان.
جێگری یەكەم, دوایكرد هەوڵەكان چڕبكرێنەوە, كاری زیاتر بكرێت, هەوڵەكان یەكبخرێن لەو دۆسیە گرنگەدا, كە پێویستی بە هاوكاری سەرجەم دامەزراوەكانی دەوڵەتە, وێڕای رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و هاوڵاتیان و پشتیوانیكردنی پلان و پرۆژەكانی پشتێنەی سەوزی شارەكان.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/١٠/١٦