دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازیی كۆرمۆر له سلێمانی ده‌كات و داوا له حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كات ئه‌و لایه‌نانه دەستنیشان بکات له‌پشت ئه‌م كارانه‌وه‌ن و رێگری له دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه بكات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، زۆر به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد، كه به فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی غازیی كۆرمۆر له پارێزگای سلێمانی و، بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی چواركه‌س و برینداربونی چەند کەسێکی دیكه.
به‌ڕێزی جه‌ختیكرد، دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه بۆ سه‌ر دامەزراوە ژیاری و هەستیارەکان، پێشێلكارییه‌كی قبوڵنه‌كراوه‌و، نابێت لێی بێده‌نگ بین.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، داواشی له حكومه‌تی فیدراڵ كرد، رێ‌و شوێنی توند بگرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌و، ئه‌و لایه‌نانه‌ش دەستنیشان بکرێن كه ده‌ستیان له‌و هێرشانه‌دا هه‌یه لەگەڵ رێگریکردن لە دووبارەبونەوەیان و، راوەدونانی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌وڵی تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌ده‌ن و، پێویستی راپێچکردنی ئەنجامدەرانی ئه‌و هێرشانه بۆ بەردەم دادگا، بۆ ئه‌وەی سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان به یاسا وه‌رگرن .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
شه‌ممه 27ی نیسانی 2024