ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر هەمواری یاسای قەلاچۆکردنی لەشفرۆشی و هاوڕەگەزبازی دەدات

ئەنجومەنی نوێنەران، بیستەم دانیشتنی، بە سەرۆکایەتی بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ئامادەبونی 170 پەرلەمانتار رێکخست، بۆ دەنگدان و خوێندنەوەی ژمارەیەک لە یاساکان.

لە سەرەتای دانیشتنەکەدا، ئەنجومەن دەنگیدا لەسەر زیادکردنی بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لەسەر بنەمای داوایەکی پێشکەشکراو لەلایەن 150 پەرلەمانتارەوە.

دواتر، ئەنجومەن دەنگیدا، لەسەر پێشنیازی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای قەلاچۆکردنی لەشفرۆشی و هاوڕەگەزبازی، ژمارە (8) بۆ ساڵی 1988، کە لەلایەن لیژنەی یاساییەوە پێشکەشکرا.

ئەنجومەن لەدانیشتنەکەیدا، کە دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەن، سەرۆکایەتی بەشێکی کرد، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژە یاسای گێڕانەوەی موڵک و ماڵی بۆ خاوەنەکانی تەواوکرد، کە هەندێک لە بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە دەیانگرێتەوەو، لەلایەن لیژنەی یاساییەوە پێشکەشکرا.

دواتر بڕیاردا دانیشتنەکە بۆ سبەی یەک شەممە هەڵبگیرێت

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
27 نیسانی 2024