حەلبوسی بروسكەیەکی پیرۆزبایی لە سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران پێگەیشت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بروسكەیەکی پیرۆزبایی لە بەرێز محەمەد باقر قالیباڤ سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران پێگەیشت بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خولی پێنجەم.
لە بروسکەکەدا قالیباڤ بیرۆزبایی گەرمی لە بەرێزیان کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ڕایگەیاند کە متمانەی بە پەیوەندی برایانەی نێوانیان هەیە و ئەو پەیوەندییەش گەشەو پێشکەوتنی زیاتر بەخۆوە دەبینێت لەبوارە جیاجیاکان بە پشتیوانی پەرلەمانی هەردوو وڵات.
وتیشی: هارکاری پەرلەمانی بەشێکی گرنگە لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان تاران و بەغدا و دەبێتە هۆی رەخساندنی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکان.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
11 کانونی دووەم 2022