حەلبوسی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک وەزیرانی ئوردن پێگەیشت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لە دکتۆر بشر خەساونە سەرۆک وەزیرانی ئوردن پێگەیشت؛ بەمەبەستی پیرۆزبایی بە بۆنەی دوبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خولی پێنجەم، و هیوای سەرکەوتنی بۆ بەرێزیان خواست، و لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکە تەئکیدی کردەوە لەسەر قوڵایی پەیوەندی برایانەی نیوان هەردوو وڵات و هیوای گەشەسەندن و سەقامگیری بۆ عێراق و گەلەکەی خواست.
=========
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
11 کانونی دووەم 2022