حەلبوسی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی ئیمارات پێگەیشت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەبەرێز سەقر غباش سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی ئیمارات پێگەیشت بەمەبەستی پیرۆزبایی بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خولی پێنجەم.
هاوکات سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی ئیمارات بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەرێزیان کرد و تیایدا هاتووە: بەوپەری خۆشحاڵیەوە هەواڵی دووبارە هەڵبژاردنەوەتمان پێگەیشت بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەو بۆنەیەوە بەناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانی گەرەمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەرێزتان و گەلی عێراق دەکەم.
بەم بۆنەیەوە تەئکید دەکەینەوە لەسەر پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و پەرۆشیمان لە ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ بەرەوپێشچونی هەموو ئەو بوارانەی دەبنە هۆی پتەوی هاریکاری ڕاستگۆیانەی نێوان هەردوو ئەنجومەن، و دەروازەیەکی فراوانتر بەو جۆرەی ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەردوو گەلی برا بۆ خزمەتکردنی پرسی ئومەی عەرەبی و ئیسلامی.
هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لەگەڵ بەردەوامی لە بەرپسیاریتان و لەخوای گەورە داواکارین هەنگاوەکانتان پتەوبکات بە تەندروستیەکی باشەوە.
=========
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
11 کانونی دووەم 2022