جێگری یەكەم پێشوازی لەشاندێكی سابیئەی مەندائی دەكات و لیژنە پەیوەندیدارەكان ڕادەسپێرێت بەدیراسەكردنی ڕەشنوسی پێشنیازی یاسای پاراستنی مافی كەمینەكان

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, لیژنە پەیوەندیداركانی (یاسایی و مافەكانی مرۆڤ)ی ڕاسپارد بە دیراسەكردنی ڕەشنوسی پێشنیازی یاسای پاراستنی مافی كەمینەكان و پێشكەشكردنی بۆ خوێندنەوەی یەكەم، هاوكات داواشی لەلیژنەی دارایی كرد, لەبارەی ئەگەری زیادكردنی بودجەی بەكاربردن بۆ دیوانی ئەوقاف و ئاینەكانی (مەسیحی و ئێزدی و سابیئەی مەندائی) بۆ بەڕێوەبەردنی كاروباریان.
ئەم وتانەی مەندەلاوی, ڕۆژی سێ‌ شەممە 9ی ئایاری 2023، لەمیانی پێشوازیكردنیدا هات لە شێخ (ستار جەبار ئەلحلو) سەرۆكی تائیفەی سابیئەی مەندائی لەعێراق و جیهان و شاندێكی یاوەری، بەئامادەبونی ژمارەیەك پەرلەمانتار.
جێگری یەكەم، جەختیكرد لەسەر خواستی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ داڕشتنی ئەو یاسانەی زامنی مافی كەمینەكان دەكات، داواشی لە ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران كرد، قەرەبووی پلەی وەزیفی پێكهاتەكان بكاتەوە و بەسەر تەوای وەزارەت و دەستە نا پەیوەستەكان بەوەزارەت و دامەزراوەكانی دەوڵەت و پارێزگاكاندا بیگشتێنێت، بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (23038) بۆ ساڵی 2023.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٥/٩