لیژنه‌ی‌ گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمیسیاران له‌ده‌سته‌ی‌ راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌

لیژنه‌ی‌ گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ په‌رله‌مان ,ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10/5/2023, سه‌ردانی‌ باره‌گای‌ ده‌سته‌ی‌ راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ كردو ، سه‌رۆك و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمیسیاران له‌پێشوازیاندابوو

له‌دیدارێكدا باسی‌ گرنگی چڕكردنه‌وه‌ی‌ هه‌وڵ و یه‌كخستنی‌ دیدگاكان ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ پێشكه‌شكردنی‌ باشترین خزمه‌تگوزاری‌ به‌هاولاَتیان و كواڵێتیه‌كی‌ به‌رزه‌وه‌ هاوته‌ریب ده‌بێت له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتوه‌كانی‌ جیهان

ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ جه‌ختیانكردله‌سه‌ر گرنگی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ یاسا گونجاوه‌كان كرده‌وه‌ كه‌ به‌شداری‌ له‌چڕكردنه‌وه‌ی‌ هه‌وڵی‌ رێكخستنی‌ كه‌رته‌ زیندووه‌كانی‌ وه‌كپه‌یوه‌ندیه‌كان و راگه‌یاندن و ته‌كنه‌لۆجیای‌ زانیاری‌ ده‌كات و ، رێكخستنی‌ هه‌وڵی‌ هونه‌ری‌ هاوبه‌ش به‌پێی‌ یاسا له‌نێوان ده‌سته‌كه‌و وه‌زاره‌ت.

هه‌روه‌ها ئاماده‌بووان باسیان له‌گرنگی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ كه‌شێكی‌ گونجاو بۆ سه‌پاندنی‌ هه‌وڵی‌ رێكخستن له‌سه‌ر ئه‌پلیكه‌یشنی‌ دیجیتاڵی‌ و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه‌ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ ئه‌منی‌ و ئابوری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌بێت

لای‌ خۆیانه‌وه‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمیسیاران خۆشحاڵی‌ خۆیان بۆ په‌رله‌مانتاره‌ به‌ڕێزه‌كانی‌ لیژنه‌ی‌ گواستنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌ربڕی‌ و رۆڵی‌ چاودێری‌ و هاوكارییانی‌ به‌رزنرخاند كه‌لیژنه‌كانی‌ په‌رله‌مان له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی‌ ده‌وڵه‌ت ده‌یگێڕن .

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران

فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندن

10ی‌ ئایاری‌ 2023