لیژنەی ھەرێمەکانی پەرلەمان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی دەبەستێت بۆ تاوتوێکردنی بەرنامەی کارەکانی

لیژنەی ھەرێم و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێك پێکناھێنن، ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٣/٥/٩ بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار خالید دەڕاجی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەکە، کۆبوونەوەیەکی‌ لە بارەگای لیژنە لە ئەنجومەنی نوێنەران به‌ست، بۆ تاوتوێکردنی بڕگەکانی ناو بەرنامەی کارو ئەو نوسراوانەی کە ئاراستەی کراون.
لە میانەی دیدارەکەدا تاوتوێی بڕگەکانی بەرنامەی کاری لیژنەکە کرا، کە گرنگترینیان دانانی خشتەی کۆبونەوەکانی لیژنەکە بوو، بەجۆرێک کە بگونجێت لەگەڵ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەن، ھەروەھا بەدواداچوون بۆ کاری پارێزگارەکان لەڕێی سەردانی مەیدانی پارێزگاو میوانداریکردنی بەرپرسە بەڕێزەکان و بەڕێوەبەری قەزاو ناحیەکان، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە گرنگترین ئەو کێشەو لەمپەرانەی کە ڕێگری لە کارەکانیان دەکات و ئەگەری دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆیان، بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.
لەلایەکی دیکەوە پێداچوونەوەو گفتوگۆ لەسەر ئەو نوسراوانە کرا کە ئاراستەی لیژنەکە کراون، هەروەها ڕاسپاردە سەبارەت بە ئاراستەکردنی نوسراوێک بۆ دەستەی هەماهەنگی لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر بابەتی شێوازی پەسەندکراوی نوسراو سەبارەت بە ئەنجومەنی پارێزگا، ھەروەھا نوسراوێک ئاراستەی پارێزگارە بەڕێزەکان بکرێت، سەبارەت بە پرۆژە تەواوکراوەکان لەلایەن پارێزگاو ئەو پرۆژانەش کە تەواونەکراون و ھۆکاری تەواو نەبوونیان، ھەروەھا پرۆژە دواکەوتووەکانی وەزارەتەکان لەماوەی دیاریکراوی خۆیداو ھۆکاری تەواونەبوونیان تا ئێستا.
لە کۆتایی دیدارەکەدا لیژنە بڕیاریدا کاتێک دیاری بکرێت تاوەکو میوانداری ھەریەک لە پارێزگاری بابل و بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگاکە لە ڕۆژانی داھاتوودا بکات.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٥/٩