جێگری یەكەم بۆ وەزیری وزەی توركیا: پەرۆشین بۆ دۆزینەوەی چارەسەری دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت بەجۆرێك لەگەڵ دەستورو بەرژەوەندی عێراق و گەلەكەیدا گونجاوبێت

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, ئێوارەی رۆژی چوارشەممە, پێشوازیكرد لە ئەلب ئەرسەلان بەیرەقدا, وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتیەكانی توركیاو شاندێكی یاوەری, بە ئامادەبونی عەلی رەزا گۆنای, باڵیۆزی توركیا لە عێراق
لە دیدارەكەدا, تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان كرا, كە هەردوو وڵات پێكەوە گرێدەدات, بەتایبەت لەسەر ئاستی وزەو گفتوگۆكردن لە دەرفەتە بەفەڕەكانی وەبەرهێنان, كە عێراق پێشكەشی دەكات لەو بوارەدا, وێڕای ئاڵوگۆڕی دیدو بۆچونەكان لەبارەی دۆسییەی نەوت و كێشەكانی هەناردەكردنی, مەندەلاوی جەختیكرد, هەوڵی جدیی هەیە لەلایەن هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردنەوە, بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ پرسە هەڵپەسێردراوەكان, بەجۆرێك ناكۆك نەبێت لەگەڵ دەستورو بەرژەوەندی عێراق و گەلەكەی لەبەرچاو بگرێت.
هاوكات رۆشنایش خرایە سەر دۆسیەی ئاو و جێگری یەكەم رونیكردەوە, ئەو پرسە بەلای عێراقەوە لە پێشەنگی پرسەكاندایەو پێویستە هەردوو وڵات هاوكاربن لە چارەسەركردنیدا.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/١١/٢٣