بە بەڵگەنامە..مەندەلاوی داوا لە وەزارەتی دارایی دەكات گرێبەستەكانی تەندروستی بەغداد/كەرخ ئەوانەی دوو ساڵ و زیاتر بەسەر كاركردنیاندا تێپەڕیووە جێگیربكرێن

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, بە نوسراوێكی فەرمی داوای وەزیری دارایی كرد, ئەو فەرمانبەرانە جێگیربكرێن بەگرێبەست كاردەكەن لە تەندروستی بەغداد/كەرخ, كە دووساڵ و بەرەوژوور بەسەر كاركردنیان تێپەڕیوە, لەگەڵ گرنگی رەچاوكردنی رێنماییە حكومییەكانی ئەم دواییەی تایبەت بە دامەزراندن.
مەندەلاوی داوای لە وەزیری دارایش كردووە, فەرمان بدات بەلایەنە پەیوەندارەكان بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست, بە جێگیركردنی ئەو توێژە لەسەر راژەی هەمیشەیی.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/١١/٢٣