مەندەلاوی ئیدانەی دوژمنكاری ئەمریكا دەكات بۆ سەر دەزگا ئەمنیەكان و پێداگری دەكات لەسەر رێزگرتن لە سەروەری نیشتمانی و رێگەنەدان بە زیادەڕۆیكردن لەسەری

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, بەتوندی سەرەكۆنەی دوژمنكاری ئەمریكاو كردنە ئامانجی راستوخۆی دەزگا ئەمنیەكانی كرد لەناوچەی جورف ئەلنەسر, كە بەهۆیەوە ژمارەیەك لە ئەندامانی هێزە ئەمنیەكان شەهیدو برینداربوون, پێداگریشیكرد لەسەر پێویستی رێزگرتن لە سەروەری نیشتمانی وڵات و رێگەنەدان بە زیادەڕۆیكردنە سەری, یاخود دەستدرێژیكردنە سەر هێزە ئەمنیەكانمان و رۆڵەكانی گەلەكەمان, لەهەر لایەكەوەبێت.
مەندەلاوی, رۆژی چوارشەممە 22ی شترینی 2023, پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدان كرد و لەخوای گەورە داواكاربوو, شەهیدان بخاتە بەر رەحمەت و بەزەیی و خۆی و بیانخاتە بەهەشتی بەرینەوە, سەبوری خانەوادەو كەسوكارو خۆشەویستانیان بدات و شیفای خێراش بۆ بریندارەكان بنێرێت.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/١١/٢٣