جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی‌ بابلییونی‌ په‌رله‌مان پته‌وكردنی‌ هاوكاری‌ نێوان فراكسێۆنه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن ومسۆگه‌ركردنی‌ مافی‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی‌ گه‌له‌كه‌مان تاوتوێده‌كات

دووشه‌ممه‌ 31/1/2022 دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق له‌نوسینگه‌كه‌ی‌ خۆی‌ پێشوازیكرد له‌شاندێكی‌ فراكسێۆنی‌ بابلییون به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانتار ئه‌سوان ئه‌لكلدانی‌ ،له‌میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا باس و گفتوگۆكان له‌سه‌ربابه‌تی‌ په‌یوه‌ست به‌قۆناغی‌ ئێستا ى گۆڕه‌پانی‌ سیاسی‌ و كاری‌ ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌م خوله‌ نوێیه‌ی‌ په‌رله‌مان بوو، وێڕای‌ ئه‌وه‌ش رێگه‌چاره‌ بۆپته‌وكردنی‌ هاوكاری‌ هاوبه‌ش له‌نێوان فراكسیۆنه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی‌ په‌رله‌ماندا ، به‌ڕێزجێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن ئاماژه‌یدا به‌گرنگی‌مسۆگه‌ركردنی‌ مافی‌ سه‌رجه‌م پێكهلته‌كانی‌ گه‌له‌كه‌مان له‌یاسادانان ویاسابه‌ركاره‌كان و تواناداركردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌رك وكاری‌ یاسادانان وچاودێریكردندا.

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
دووشه‌ممه‌ 31 ی‌ كانونی‌ دووه‌می‌ 2022