جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی پته‌وكردنی هاوكاری وهه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان ده‌زگای یاسادانان وده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كانی وڵات ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30/1/2022 دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌نوسینگه‌ی خۆی پێشوازی له‌به‌ڕێز د . نه‌عیم حه‌مید ئه‌لغزی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد ،له‌سه‌ره‌تای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئه‌لغزی پیرۆزبایی له‌جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆخواست له‌كاره‌كانیدا، له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئه‌وبابه‌ت وپرسه بایه‌خدارانه‌ی هاوكاری هاوبه‌شن له‌نێوان ده‌زگای یاسادانان ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و په‌ره‌بدرێت به‌میكانیزمی كاركردن له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری هاوڵاتیاندا تاوتوێكرا.
به‌ڕێز عه‌بدوڵا له‌میانه‌ی وته‌كانیدا وتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌پێنجه‌مین خولیدا ئه‌رك وكاری گه‌وره وبابه‌ت ودۆسییه‌ی گرنگی له‌به‌رده‌مدایه ،وێڕای ئه‌وانه‌ش ده‌ركردنی یاسا گرنگه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌ی ئه‌منییه‌كان و ته‌ندروستی وهه‌روه‌ها تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
یه‌كشه‌ممه 30 ی كانونی دووه‌می 2022