‎بەیاننامەی لیژنەی شەهیدانی پەرلەمان لە ساڵیادی ڕاپەڕینی سەدردا (کاتژمێری سفر)

‎لەم ڕۆژەدا یادی بیست و شەشەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی هەمیشەیی سەدر (کاتژمێری سفر) دەکەینەوە، کە لە پارێزگای بەسرە لە حەڤدەی ئازاری ۱۹۹۹ دەستی پێکرد دوای شەهیدبوونی ئایەتوڵا سەید محەمەد محەمەد سادق سەدر لەسەر دەستی هێزەکانی خوێن ڕێژ و ستەمکار بە سەرۆکایەتی سەدام و دارو دەستەكەی، ئەم ڕاپەڕینە سەرسوڕهێنەرترین لاپەڕەکانی پاڵەوانێتی بوو و بوێری گەلی عێراقی ئاشکرا کرد و ڕۆحی قوربانیدانی زیندوو کردەوە و زنجیر و ترسی سەرکوتکردنی بەعسییەکان و ڕژێمە سەرکوتکەرەکەی شکاند.
‎ئەم ڕاپەڕینە ئازایە، کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی حیزبی بەعسی دیکتاتۆری پێشوودا سەری هەڵدا، عەرشی ڕژێمی بەعسی وێرانکەری هەژاند و جوانترین پاڵەوانێتی و قوربانیدانی نوسیەوە و چەندین شەهیدی لە پاڵەوانەکانی موجاهیدین ڕۆحیان کردەقوربانی بۆ سەرکردە و ڕێبەرەیان بەڕێز محەمەد محەمەد سادق سەدر ، ڕۆحی قوربانیدان و ڕزگاری لەنێو گەلەکەماندا زیندوو کردەوە و ئەو بەربەستە ترسەی لابرد کە بۆ ماوەیەکی درێژ زاڵ بوو بەسەریاندا.
‎یادی شەهیدەکانی ئەمڕۆ بریتییە لە یادکردنەوەی ڕاستی و مرۆڤایەتی و پتەوکردنی بەهاکانی شەهیدبوون و ڕزگارکردن و یادکردنەوەی ئەو ئامانجانەی کە شەهیدانی ڕاپەڕینی سەدر لە پێناویدا شەهیدبوون، ئەمەش ئێمە دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی گەورە بۆ گەڕاندنەوەی قەرزەکان و جێبەجێکردنی ئەو قوربانییە مەزنانەی کە دراون بۆ ڕزگاربوون لە نادادپەروەری و دیکتاتۆریەت.
‎ئێمە ئەمڕۆ وەستاوین بۆ ڕێزگرتن لەو شەهیدانەی کە لەلایەن دكتاتۆر و دارودەستەكەی شەهید كراون و رێز لە خێزانی شەهیدەكانمان بگرین کە ڕێگای ئازادییان ڕووناک کردەوە و ڕێگەیان خۆش کرد بۆ ڕزگاربوون لەو ستەمکارەی کە پارتی بەعس و سەرۆکەکەی نوێنەرایەتییان دەکرد و بە ئاسن و ئاگر حوکمڕانی وڵاتەکەیان دەکرد.”
‎ڕێز و نەوازش بۆ هەموو شەهیدانی عێراق بە تایبەتی بۆ شەهیدەکانمان و کوڕەکانی ڕاپەڕینی سەدر و شەرمەزاری بۆ ڕژێمی فاشی بەعس و دارو دەستەكەی.

 

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٣/١٧