لیژنەی ئابوری پەرلەمان میوانداری بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە لیژنەی ئابوری وپیشەسازی و بازرگانی بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار کازم شمەری ئەندامی لیژنەکە، میوانداری بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچوونی وەزارەتی بازرگانی کرد.
لەمیانەی دیدارەکەدا لیژنەکە گوێبیستی باسێک بوو کە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتییەوە پێشکەشکرا پەیوەست بە ژمارەی ئەو ھاوڵاتیە عێراقیانەی کە کۆبۆنی خۆراکیان پێدەدرێت لەناوەوە و دەرەوەی عێراق و میکانیزمی نوێکردنەوەی زانیاریەکانیان، ھەروەھا جگە لە زانینی ئەو پارێزگایانەی کە کۆبۆنی خۆراک تیایاندا گۆڕدراوە بە کۆبۆنی خۆراکی ئەلیکترۆنی.
ئاشکراشیکرد کەوا وەزارەت بەپێی پلانێک کاردەکات بۆ گۆڕینی سەرجەم کۆبۆنی خۆراکی ھاوڵاتیان بە کۆبۆنی خۆراکی ئەلیکترۆنی، ئەمەش لەڕێی بەدواداچوونی ڕۆژانەوە بۆ گشت پارێزگاکان بەمەبەستی کۆتاییھێنان بەو ئەرکە لە زووترین کاتدا.
لەلای خۆشیەوە بەڕێز شمەری جەختی لە پێویستی تەواوکردنی پرۆژەکە کردەوە لەماوەیەکی نزیکدا و ئامادەیی لیژنەکەشی بۆ کەمکردنەوەی بەربەستەکان پیشاندا کەوا ڕوبەڕووی کاری وەزارەت دەبنەوە.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/٣/١٧