‎لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی میوانداری وەزیری کشتوکاڵی ده‌كات

‎لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار لەیلا تەمیمی، سەرۆکی لیژنەکەو بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، ڕۆژی یەکشەممە 17-3-2024 میوانداری وەزیری کشتوکاڵ و ستافی پێشکەوتووی وەزارەتی کرد.
‎لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی هەموو ۹ ڕێوشوێنەکەی وەزارەت لە نێو سێ ئەولەویەتی پڕۆژەدا كۆكردەوە كە ڕاگیراون لەو ٥٥ ڕێوشوێنەی کە دەکەونە نێو ئامانجەکانیەوە.
‎لە سەرەتای میوانداریکردنیدا لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی ئاماژەی بە پێشکەوتنی بەرچاو کرد لە ڕێگەی ژمارە و ئامار و ڕێوشوێنەکانی ناو ئامانجەکانی وەزارەت و ئەو لادانەی کە بەهۆی نەبوونی تەرخاننەکردنی دارایی بۆ پڕۆژەکان و پەسەندکردنی فۆرمە نوێیەکە دروست بووە کە وردەکاری زیاتری تێدایە و هۆکارەکانی لادانی پڕۆژەکان ڕوون دەکاتەوە لە ڕێگەی ئەوەوە و ڕوونکردنەوەی هۆکارەکانی دواکەوتن و جێبەجێنەکردن و پرسیارکردن دەربارەی نەبوونی وەبەرهێنانی دەستەی هەماهەنگی “بەشی هەماهەنگی لەنێوان پارێزگاکان”، کە هۆکارێک بوو بۆ ڕاگرتنی پڕۆژە گرنگەکان کە کاریگەریی لەسەر بەرهەمهێنان هەبووە و “کارتی ئەلیکترۆنی و ئەو بەربەستانەی کە بوونەتە هۆی ئاستەنگ لە بەردەمی, هەروەها نەبوونی کەرتی ئاژەڵان و نەبوونی ناوی بریکارێک بۆ کاروباری کشتوکاڵی هاوشێوەی ناونیشانی كارگێڕی‌ لە پێکهاتەی وەزارەتداو دیاردەی سوتاندنی دانەوێڵە و لاوازی سیاسەتی هەناردەکردن و دۆسیەی پڕۆژەکان و پێویستی نەخشەکێشان بەپێی تێڕوانینی وەزارەت بۆ لە خۆگرتنی کۆمەڵە کشتوکاڵییەکان و جوتیاران.
‎لە تەوەرەیەیەكی تردا باسی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاویان كردو ئەولەویەتی پەرەپێدانی پلانێکی بەپەلە بۆ پشتگیریکردنی جوتیاران بۆ ئەوەی پلانەكانی کشتوکاڵ سەرکەوتوو بێت، هەروەها باسی یوریا بۆ دانەوێڵەی گەنم و تۆو و کۆتایی هێنان بە ماوەی ئامادەكردن, هەروەها ئامادەکردنی پلانی ستراتیژی کە لەلایەن لیژنەكەوە ئاماژەی پێكرا بۆ كەرتی کشتوکاڵ، بەهەردوو ڕووەک و ئاژەڵەوە ئاماژەی پێکراوە و پەسەندکردنی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مۆدێرن و پابەندبوون بە پلانی پاراستنی بەرهەمە کشتوکاڵییە ناوخۆییەکان و ئامادەکردنی میکانیزمی بەرنامەی ئەلیکترۆنی ساڵنامەی کشتوکاڵی هاوردەکردن و هەناردەکردن، هەروەها تەواوکردنی لایەنی كارگێڕی‌ پڕۆژەکەو هۆكاری نەتوانین بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنەکان لەبەر تەرخانکردنی دارایی لە بودجەی کارپێکردن و بابەتی کەشوهەوا و گۆڕانکارییەکانی و کاریگەرییەکانی لەسەر ژینگەی عێراق لە وشکەساڵی و بەبیابانبوون و پەیوەندییە دەرەکییەکانی عێراق و هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی جیهان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کۆنفرانسی کەشوهەوای جیهانیدا، هەروەها کەمکردنەوەی ئەو زیانانەی کە بە عێراق گەیشتووە لە ئەنجامی خۆڵبارین, هەروەها پشتگیریکردن و چالاککردنی کارەکانی کۆمەڵەکانی ئەندازیارانی کشتوکاڵی.

‎ئەنجومەنی نوێنەران
‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٣/١٧