بەڕێز موحسین مەندلاوی پێشوازی لە بەڕێز سەلیم جبوری دەكات

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, لەشوێنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, رۆژی چوارشەممە, لە نوسینگەكەی پێشوازیكرد لە دكتۆر (سەلیم جبوری), سەرۆكی پێشوتری ئەنجومەنی نوێنەران, بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی و دواین پێشهاتەكانی ناوچەكە.
لە دیدارەكەدا, تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات كرا, لەگەڵ قسەكردن لە رۆڵی چاودێری و یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران, بۆ پتەوكردنی هەوڵەكانی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و جەختكردن لەسەر بایەخی هەماهەنگی هێزە نیشتمانیەكان بۆ بەدیهێنانی ئاواتەكانی خەڵك و چاوەڕوانیەكانیان.

نوسینگەی راگەیاندنی
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٤/١/١٧