لیژنەی کارەبای پەرلەمان میوانداری بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردنی کارەبای ناوچەی باکور دەکات

لیژنەی کارەباو وزەی پەرلەمان ( لیژنەی لاوەکی کۆکردنەوە و پێوەرەکان) بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار موحەمەد نوری عەبد ڕەببە و بەئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٤/١/١٧ ، میوانداری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای ناوچەی باکور و کارمەندە پێشکەوتووەکان لە وەزارەتی کارەبا کرد.

لەدەستپێکی میوانداریەکەدا سەرۆکی لیژنە ڕوونیکردەوە كه بەمەبەستی تەواوکردنی گفتوگۆکان سەبارەت بە دۆسێی گرێبەستەکانی کۆمپانیا جێبەجێکارەکانی پرۆژەی خزمەتگوزاری و کۆکردنەوەو چارەسەری کێشە یاساییەکان لەگەڵ کۆمپانیا کەمتەرخەمەکان و ھەروەھا بەئامانجی بەدیھاتنی ئامانجگەلێکی ئەرێنی، ئەوەش لەڕێی میوانداریکردنی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان، ھاوکات کاتێکیش دەستنیشانکرا بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی تایبەت بە جێبەجێکردنی پرۆژە تایبەتەکان بە گرێبەستەکانی خزمەتگوزاری و کۆکردنەوەو باشترکردنی تۆڕەکانی کارەبا.

تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە ووتەی بەڕێزان ئەندامانی لیژنە، کە تایبەت بوو بە ڕێکارە یاساییەکانی پەسەندکردنی گرێبەستەکان و گرەنتینامەکان و لێکەوتەکانی کۆتاییھێنان بە گرێبەست بەھۆی بەجێنەگەیاندنی ئەو مەرجانەی کە لەناو گرێبەستەکەدا ھاتوون، ھەروەھا جگە لە بەندەکانی تایبەت بە گرێبەستکردن، بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی خزمەتگوزاری و کۆکردنەوەو بەستنی پێوەری زیرەک لەو پارێزگایانەی کە پرۆژەکە دەیانگرێتەوە .

لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردنی کارەبای باکور ئەو کێشانەی خستەڕوو کە لەکاتی ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی پرۆژەکان ڕووبەڕوویان دەبنەوە، ئاماژەی بەوەشکرد كه زۆربەی گرفت و لەمپەرەکان ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ گرەنتینامەکان، ئەمەش ھۆکارە بۆ پابەند نەبوون بە بەندەكانی گرێبەست و ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکاردا.

لە کۆتاییدا لیژنەکە داوایکرد سەرجەم ئەو وردەکارییانەی لەڕێی نوسراوی فەرمیەوە سەبارەت بە میکانیزمی گرێبەستکردنەکان و پەسەندکردنی و گرەنتینامەکان و ڕێژەی باج بخرێنه‌ به‌رده‌می، لەپێناو پێداچوونەوە پیایاندا و گرتنەبەری ڕێوشوێنە یاساییەکان بەپشتبەستن بە لایەنی چاودێری.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٤/١/١٧