مەندەلاوی و عامری تاوتوێی دیارترین ئەو یاسانە دەكەن كە خزمەتی هاوڵاتیان دەكات لەگەڵ دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, لەشوێنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, ئێوارەی رۆژی چوارشەممە, چاویكەوت بە سەرۆكی هاوپەیمانی نەبنی بەرێز (هادی عامری), بۆ تاوتوێكردنی دواین پێشهاتە سیاسیەكان و كۆمەڵێك پرس و دۆسیەی گرنگ.
هەردوولا تاوتوێی دیارترین ئەو یاسایانەیان تاوتوێ كرد, ئەنجومەنی نوێنەرانی كار لەسەر داڕشتنی دەكات لەمیانی ئەم وەرزی یاسادانانەدا, بەتایبەت بودجە, كە پەیوەستبونی راستەوخۆی هەیە بە ژیانی هاوڵاتیان و, جەختكردن لەسەر پێویستی یەكلاكردنەوەی دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان, لەڕێی گفتوگۆو لێكگەیشتنی نێوان كوتلە پەرلەمانیەكان.

 

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٤/١/١٧