بۆ زیندكردنەوەی یادی دەرچوونی فەتوای جیهادی كیفائی.. مەندەلاوی: فەتوای جیهادی كیفائی سەرەتای دەستپێكردنی جەنگێكی مەزن بوو, سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێنا بەگیانێكی عێراقی پەتیی

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, ساڵیادی فەتوای جیهادی كیفائی پیرۆزی وەبیرهێناوە, كە بەڕێز عەلی سیستانی مەرجەعی ئاینی باڵا(سایەی بەردەوامبێت) دەریكرد, بۆ بەرەنگاربونەوەی هێزی كوفرو تاریكی كە چەتەكانی داعشی تیرۆست نمایندەی دەكات.
لەدەقی بەیاننامەكەدا هاتووە: ئێمە لەكەشێكی بۆنە ئامێزی مانگی شەعبانی سەركەشدا دەژین, سەرجەم عێراقییە بەشەرەفەكان و ئازادیخوازانی جیهان, یادی دەرچوونی فەتوای جیهادی كیفائی و پێكهێنانی حەشدی شەعبی پیرۆز دەكەنەوە, كە بووە دەستپێكی جەنگێكی مەزن و بەسەركەوتنێكی گەورە كۆتایهات لە مێژووی هاوچەرخمان بەسەر هێزەكانی تیرۆر و بە بازوی عێراقییە شەریفەكان.
وتیشی: لەم رۆژدا بەڕێز و شكۆوە لەبەردەم تێكۆشەرەكانی حەشدی شەعبی و دەزگا ئەمنییەكان ڕادەوەستین, بۆ ئەو قوربانییەی پێشكەشیانكرد بۆ پاراستنی عێراق, لەخوای گەورە داواكارین بەزەیی خۆی بڕژێنێت بەسەر شەهیدەكانمان و سەبرو ئارامیش ببەخشێت بە خانەوادەو كەسوكاریان و, شیفاش بۆ بریندارەكان بنێرێت و ئاسایش و سەقامگیریش بۆ وڵاتەكەمان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٣/٧