لەیادكردنەوەی ڕاپەڕینی شەعبانیدا.. مەندەلاوی: ڕاپەڕینی شەعبانییە بەربەستەكانی ترسی شكاند و دەستپێكی ڕوخاندنی ڕژێمی دیكاتۆری خوێناوی بوو

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, یادی ڕاپەڕینی شەعبانی وەبیرهێنایەوە بەڕووی ڕژێمی بەعسی ستەمكار, كە ڕەتكردنەوەی زوڵم و ستەمی بەرجەستەكرد لەلایەن گەلە ئازادیخوازەكانەوە.
مەندەلاوی لەبەیاننامەكەیدا: عێراقییەكان یادی ئەم ڕۆژانە دەكەنەوە لەڕاپەڕینی شەعبانی كە لەڕابردو و ئێستاشدا, هێمایەكە بۆ ئازادیخوازان و ڕەتكردنەوەی زڵم و ستەمكاری بۆ ڕزگاركردنی گەلان لە رژێمە دیكاتۆرییەكان كە مردن و گۆڕی بەكۆمەڵ و تاریكیان لەناو كۆمەڵگا بڵاوكردەوەو, بەوپەڕی شانازییەوە یادی شەهیدانی عێراق و ڕۆڵی مەرجەعییەتی ئاینی دەكەنەوە.
لەكۆتایشدا, بەشانازی و پێزانیەوە سڵاو لەپاڵەوانەكانی ڕاپەڕینی شەعبانیە دەكەین و, خوای گەورە سایەی پیرۆزی مەرجەعییەت بەردەوامبكات و بەهرەدارمان بكات بەداناییەكەی و پێداگرمان بكات لەسەر ڕێبازەكەی.
خوای گەورە لەشەهیدانی سەربەرزی ڕاپەڕین خۆشبێت و سەبری ئارامی ببەخشێت بەكەسوكاریان
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٣/٧