ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر دوو یاسا دەدات و خوێندنەوە بۆ 4 یاساش تەواودەكات

ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ سێ‌ شەممە, بەسەرۆكایەتی بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەن كۆبوەوەو, دەنگیدا لەسەر دوو یاساو خوێندنەوەی بۆ چوار پرۆژە یاساش تەواوكرد.
لەسەرەتای دانیشتنەكەدا, ئەنجومەنی دەنگیدا لەسەر دوو پرۆژە یاسای چونە پاڵی عێراق بۆ ڕێكەوتنی ئاسایشی ئەتۆمی و یاسای ڕێككەوتنی هاوبەش لەبارەی ئاسایشی مامەڵەكردن لەگەڵ سوتەمەنی بەركارهێنراو و ئاسایشی مامەڵەكردن لەگەڵ پاشماوە تیشكدارەكان, كە لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پێشكەشەكرا.
ئەنجومەن دەنگیدا لەسەر پرۆژە یاسای پەسەندكردنی ڕێككەوتنی هاوكاری ئابوری و بازرگانی و زانستی و هونەریی نێوان حكومەتی كۆماری عێراق و حكومەتی هەنگاریا, كە لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پێشكەشەكرا.
ئەنجومەن خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای چونە پاڵی عێراق بۆ ڕێككەوتنی نێودەوڵەتی بۆ گەڕان و ڕزگاركردن(sar) ساڵی 1979 تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پێشكەشەكرا.
ئەنجومەن خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای جیاكردنەوەی زەوی و ڕەزەكان, كە دەكەونە ناو ئەندازەی بنەڕەتی شاری بەغدادو شارەوانییەكانی تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردەوەو, كشتوكاڵا و ئاو و زۆنگاوەكان و, كۆچ و كۆچبەران و ئاشتەوایی كۆمەڵگاو, یاساییەوە پێشكەشكرا.
ئەنجومەن خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای بەكرێدانی زەوی كشتوكاڵی تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی كشتوكاڵا و ئاو و زۆنگاوەكانەوە پێشكەشكرا.
ئەنجومەن خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای گێڕانەوەی پارەكانی گەندەڵی تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی دەستپاكی و یاساییەوە پێشكەشەكرا.
دواتر بڕیاردرا دانیشتنەكە بۆ ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو هەڵبگیرێت

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
7ی ئازاری 2023