به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا به‌جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی لێده‌كات
به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كات به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌خولی پێنجه‌می په‌رله‌ماندا وهیوای خواست سه‌ركه‌وتووبێت له‌كاره‌كانیدا ، هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی له‌میانه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا پاڵپشتی خۆی بۆده‌زگای یاسادانان دووپاتكرده‌وه له‌ئێستا وقۆناغی داهاتووشدا كه‌شایسته‌ی ده‌ستووری كاری گه‌وره وگرنگ له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ندایه ، لای خۆیه‌وه دكتۆر شاخه‌وان سوپاس وستایشی پیرۆزباییه‌كه‌ی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك بارزانی كرد و كه‌هه‌میشه پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
سێشه‌ممه 11 ی كانونی دووه‌می 2022