سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له‌دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ده‌كات به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پیرۆزبایی لێ‌كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌خولی پێنجه‌مدا هیوای خواست سه‌ركه‌وتووبێت وه‌ك ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن هه‌روه‌ها وتيشى پشتیوانی ته‌واو وهاوكاری به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌نجومه‌ن له‌كاره‌كانیاندا وكاربكرێت به‌به‌رده‌وامی بۆده‌ركردنی یاسا گرنگ وپێویسته‌كان له‌قۆناغی داهاتوودا ، لای خۆیه‌وه دكتۆر شاخه‌وان سوپاس وپێزانینی خۆی بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ربڕی كه‌هه‌میشه پشتیوانه بۆ ده‌زگای یاسادانان له‌پێناو سه‌قامگیری وگه‌شه‌سه‌ندنی وڵات‌دا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
11 ی كانونی دووه‌می 2022