حەلبوسی پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکی ئەنجومەنی ئومەی کوەیتی پێگەیشت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ دووشەممە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرێز مەرزوق غانم سەرۆکی ئەنجومەنی ئومەی کوەیتی پێگەیشت بەمەبەستی پیرۆزبایی بۆ دوبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خولی پێنجەم، غانم لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکە هیوای پێشکەوتنی بۆ گەلی عێراق خواست و تەئکیدی کردەوە لەسەر پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ گەشەپێدانی پەیوەندی برایانەی پەرلەمانی هەردوو وڵات.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
10 کانونی دووەم 2022