ئەنجومەنی نوێنەران كۆتایی بە خوێندنەوەی یەكەمی شەش یاسا دێنێت

ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژی پێنج شەممە ، بە سەرۆكایەتی بەڕێز شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و بە ئامادەبوونی 177 ئەندام لە دانیشتنی چواردەیەمی خۆیدا، كۆتایی بە خوێندنەوەی یەكەمی شەش پڕۆژەیاسا هێنا.
ئەنجومەن دانیشتنەكەی بە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای ڕاستاندنی ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی كۆماری عێراق وحكومەتی كۆماری تونسی سەبارەت بە خزمەتگوزاریی ئاسمانیی نێوان هەرێمەكانیان، دەسپێكرد.
بە هەمان شێوە ئەنجومەن خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژەیاسای هاتنەناوەوەی كۆماری عێراق بۆ نێو پرۆتۆكۆڵی هەمواری ڕێككەوتننامەی تاوان وهەندێك لەو كردارانەی تر كە لە نێو فڕۆكەكاندا ئەنجام دەدرێن، تەواوكرد.
هەروەها ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژەیاسای ڕاستاندنی ڕێككەوتننامەی گواستنەوەی دەریایی لە نێوان حكومەتی كۆماری عێراق و حكومەتی كۆماری میسری عەرەبیدا، تەواو كرد.
لە دوتوێی دانیشتنەكەدا، ئەنجومەن خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژەیاسای هاتنەناوەوەی عێراق بۆ نێو پرۆتۆكۆڵی 2005 پەیوەست بە پرۆتۆكۆڵی سەركوتكردنی كردارە ناڕەواكانی دژ بە سەلامەتیی سەكۆ جێگیرەكان لە ڕەفەی كیشوەریی(الجرف القاری) ساڵی 1988 بەمەبەستی بەهێزكردنی ڕێوشوێنەكانی سەركوتكردنی كردارە نامەشروعەكان كە بە دەقی یاسایی دیاری كراون.
هەر لەم دانیشتنەدا ئەنجومەن خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای ڕێكخستنی زەوییە كشتوكاڵییەكان و پێبەخشینی مافی مامەڵەپێوەكردنی بۆ دەرچوانی كشتوكاڵ و ڤێتەرنەرییی بە ژمارە 24 بۆ ساڵی 2013، تەواوكرد.

ئەمە و ئەنجومەنەكە كۆتایی بە خوێندنەوەی یەكەمی پڕۆژەیاسای دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراقیی هێنا، كە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگرییەوە پێشكەشكراوە بۆ دروستكردنی دەزگایەك كە هەستێت بە بەكارهێنانی هوكارەكانی هەواڵگریی و ئاسایشیی بە ڕێگەیەكی ڕوونی زانستیی و هونەریی وبە بەرنامە، لەپێناو پاراستنی دەوڵەت لەو هەڕەشانەی كە ئامانجیان تێكدانی قەوارەی دەوڵەت و ئاسایش و سەقامگیری كۆمەڵگەیە.
دواتر بڕیاردرا كۆبونەوەكە هەڵبگیرێت
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
24/11/2022