لیژنهی کاری پەرلەمانی میوانداری سەرۆک و نوێنەرانی یەکێتی و سەندیکای کرێکاران و فیدراسیۆنی ژورەکانی بازرگانی و یەکێتی بەڵێندەرانی عێراق دەکات
ڕۆژی چوارشەممە 23/11/2022 لیژنەی کارو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار نەهلەی فەهداوی سەرۆکی تەمەنی لیژنەو ئامادەبوونی ژمارەیەک له ئەندامانی میوانداری سەرۆک و نوێنەرانی سەندیکای کرێکاران و فیدراسیۆنی ژورەکانی بازرگانی عێراقی کرد، بۆ گفتوگۆکردن لە سەر پرۆژەیاسای خانەنشینی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران.
ئهندامانی لیژنە گوێبیستی ڕاو پێشنیازی میوانەکان سهبارهت به پڕۆژە یاسای خانەنشینی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران، بەتایبەتی سەبارەت بەبزووتنەوەی کرێکاران لە نێوان کەرتی گشتی و تایبەت و گەرەنتیکردنی کۆمەک و ڕێگەکانی کەمکردنەوەی باری کرێکاران.
سەرۆکی لیژنە جهختیکردەوە کە ڕەشنووسی یاساکە گەیشتووەتە قۆناغی پێشکەوتوو و لیژنەی کار پشتیوانی هەموو ئەو هەوڵانە دەکات کە بەشداری لە پێگەیاندن و داڕشتنیدا دەکەن بەشێوەیەک کە ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران ڕابکێشن، ومافەکانیان بپارێزێت و پێداویستی ژیانی شایستە بۆ ئەوان و خێزانەکانیان دەستەبەر بکات.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٣ / ١١ / ٢٠٢٢