ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر یاسایەک دەدات و گفتوگۆ لەسەر چوار یاساش دەکات

ئەنجومەنی نوێنەران، لە دانیشتنی حەڤدەیەمینیدا، کە رۆژی چواشەممە، بە سەرۆکایەتی بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ئامادەبونی 174 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو، دەنگیدا لەسەر هەمواری یاسای سزادانی عێراقی و خوێندنەوەو تاوتوێکردنی چوار یاسا.

لەسەرەتا دانیشتنەکەدا، بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لیژنەی راسپێردراو بۆ بەدواداچون بۆ کێشەی لافاوی پارێزگای دهۆک راسپارد، بە رونکردنەوەی ئەنجامەکانی لەبەردەم ئەنجومەن.

دواتر ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی پارێزگای دهۆک، راپۆرتێکیان لەبارەی زەرەرو زیانی لافاوەکە خوێندەوەو داوایان کرد، هاوکاری زیان لێکەوتوان بکرێت، دواتر ئەنجومەن دەنگیدا لەسەر راسپاردەی لیژنە پەرلەمانیەکەی تایبەت بەلافاوەکەی پارێزگای دهۆک.

ئەنجومەن، خوێندنەوەی راپۆرت و تاوتوێی پڕۆژە یاسای خوێندنی زانکۆی حکومی تایبەتی تەواوکرد، کە لەلایەن لیژنەی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیەوە پێشکەشکرا.

ئەنجومەن، خوێندنەوەی راپۆرت و تاوتوێی پڕۆژە یاسای پەسەندکردنی رێککەوتنی خزمەتگوزاری گواستنەوەی ئاسمانی لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی روسیا تەواوکرد، کە لەلایەن لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە پێشکەسکرا.

ئەنجومەن، دەنگیدا لەسەر یاسای هەمواری یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (111) بۆ ساڵی 1969، کە لەلایەن لیژنەی یاساییەوە پێشکەشکرا.

ئەنجومەن لە دانیشتنەکەیدا، کە دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەن، سەرۆکایەتی بەشێکی کرد، خوێندنەوەی راپۆرت و تاوتوێی پڕۆژە یاسای گێڕانەوەی پارەکانی گەندەڵی تەواوکرد، کە لەلایەن هەردوو لیژنەی دەستپاکی و یاساییەوە پێشەکشکرا.

ئەنجومەن خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێشنیازی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای پلەبەندنی خاوەن پیشە پزیشکی و تەندروستیەکان ژمارە(6) بۆ ساڵی 2000 تەواوکرد، کە لەلایەن لیژنەی تەندروستی و ژینگەوە پێشکەشکرا.

دواتر بڕیاردرا دانیشتنەکە هەڵبگیرێت

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
27ی ئازاری 2024