دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌گه‌ڵ نوری مالیكی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا بارودۆخی گشتی وڵات تاوتوێده‌كات لەگەڵ جه‌ختکردن له پابه‌ندبوون به جێبه‌جێكردنی ده‌ستورو زامنكردنی شایسته ده‌ستورییه‌كان
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27/3/2024 له به‌غداد، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نوری مالیكی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆبوەوە.
له‌میانی دیدارێكدا، گفتوگۆ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك دۆسییه‌و بابه‌تی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش كرا، هاوکات بارودۆخی گشتی و پێشهاته‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی خرایه‌به‌رباس، لەگەڵ جه‌ختکردن له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به جێبه‌جێكردنی ده‌ستور و زامنكردنی شایسته ده‌ستورییه‌كان و پاراستنی مافی پێكهاته‌كان.
هەر لەدیدارەکەدا، باس لە كاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کرا له‌م خوله‌یداو به‌رده‌وامبونی لە راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی چاودێری و یاسادانانی، هه‌ردوولا پێداگریانکرد له‌سه‌ر گرنگی پته‌وكردنی میكانیزمه‌كانی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان دامه‌زراوه‌كانی دەوڵەت و، پشتیوانیکردن له هه‌وڵ و کۆششەکان، بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
27ی ئاداری 2024