لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆکی کۆمپانیا چینیەکان بنیادنانی هاوبەشیەکی درێژخایەنی وەبەرهێنان و هاوکاری بەردەوام تاوتوێدەکات

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی چوارشەممە، لە نوسینگەکەی، پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لە سەرۆکی کۆمپانیا چینیەکان، کە لە عێراق کاردەکەن، بە ئامادەبونی بەڕێزان حەسەنێن خەفاجی، سەرۆکی لیژنەی وەبەرهێنان و عەلی مەشکور، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز.

مەندەلاوی جەختیکرد لەوەی عێراق کێبڕکێیەکی توند بەخۆوە دەبینێت لەنێوان کۆمپانیا جیهانیە متمانەپێکراوەکان، بۆ وەبەرهێنان لەبوارە جیاوازەکان و کەرتەکاندا، پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەرانەرانیشی دەربڕی، لەڕێی سەرۆکایەتیەکەی و لیژنە پەرلەمانیە پەیوەندیدارەکان و تەواو ئەندامانیەوە، بە داڕشتنی ئەو یاسایانەی بەشدار دەبن لە هاندان و هاتنی کۆمپانیا متمانەپێکراوەکانیان بۆ وڵات، داواشی لە کۆمپانیا چینیەکان کرد بۆ بەدەستهێنانی دەرفەتی وەبەرهێنانی درێژخایەن و، هاوکاری هاوبەش و بەردەوام.

 

نوسینگەی راگەیاندنی لەبری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٤/٣/٢٧